نێچیرڤان بارزانی و وه‌فدێكی گۆنگرێس له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆكن
نێچیرڤان بارزانی و جۆن گارامندی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان جۆن گارامندی كۆبوه‌وه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه.
له دیدارێكدا كه رۆژی سێشه‌ممه 19ی ئازاری 2019 به‌ڕێوه‌چوو، وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و حكومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێمی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعش و حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند و هاوبه‌شیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانیان به هۆكاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا زانی، خۆشحاڵیی خۆشیان به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له دیداره‌كه‌دا تیشکی خسته سه‌ر باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ دوپاتکرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ردوولا جه‌ختیان کرده‌وه‌له ڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق و پێویستی و گرنگیی مانه‌وه‌یان له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر.
هه‌ردوولا ڕۆڵی ئافره‌تانیان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به پێوست زانی و له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌نگاو و پرۆگرامه‌کانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پاراستن و به‌ره‌وپێشچوی دۆخی ئافره‌تان و به‌شداریی كارایان له جومگه‌كانی حكومڕانیدا پێشكه‌ش كرد.
PM:11:35:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت