شویه‌كی دیكه‌ی كرد
وێستگه نیوزـ
میا خه‌لیفه، ئه‌كته‌ری فلیمه سێكسییه‌كان كه به‌مدواییه وازی له‌كاری نواندن هێنا، پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی نوێی له‌گه‌ڵ چێشتلێنه‌رێكی سویدی دا راگەیاند.
میا خه‌لیفه‌ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به وێنه‌یه‌ك هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت ساندبریگ، چێشتلێنه‌ری سویدی ئاشكراكروه كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 26 ساڵه، میا به‌م شوكردنه‌ی زۆر شادومانه و وێنەی ئەڵقەی دەستگیراندارییەکەی بڵاوکردوەتەوە و وتویەتی "خۆ، به دڵخۆشترین كچی دنیا ده‌زانم".
رۆبه‌رت ساندبریگ چێشتلێنه‌رێكی لێهاتووه و له چێشتخانه‌یه‌كی كۆبنهاگن-ی پایته‌ختی دانیمارك كار ده‌كات، سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ میا وتویه‌تی كه له‌كاتی خواردنی نانێكی رۆمانسی له‌گه‌ڵ میا له شیكاغۆ، داوای له‌و خانمه كردوه شوی پێ بكات.
په‌یوه‌ندیی نێوان میا و رۆبه‌رت چه‌ند مانگێكه دروستبووه و پێكه‌وه چونه‌ته ولایه‌تی لۆس ئه‌نجلس و ئێستا له‌وێ ده‌ژین، میا له‌دایكبوی 10ی شوباتی 1993یه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له مێژوودا و به ره‌گه‌ز لوبنانییه.
میا پێشتر له چێشتخانه‌یه‌كی خواردنی خێرادا كاری كردوه و له‌وێ پیاوێكی ئه‌مریكایی ناسی و له ساڵی 2011 و ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا شوی پێكرد، هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ش هاوكاریی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسییه‌كان و خۆشی بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی.
دواتر میا له ساڵی 2016 له‌و پیاوه جیابوه‌وه و وازی له‌كاركردن له فیلمه سێكسییه‌كاندا هێنا و به‌ره‌و بواری وه‌رزشی رۆیشت.
PM:11:18:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 44160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت