جێگرانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی كۆبونه‌وه‌

‌حەلبوسی و کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوزـ

دوای گه‌شیتنی بۆ شاری سلێمانی و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگرانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه‌.

‎ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئازاری 2019، لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و جێگری دووەمی سكرتێری گشتی پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عیراق كرد. ‎ 

لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە ئه‌ندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عیراق و ڕۆڵی هێزو لایەنە سیاسییەكان لە سەقامگیری زیاتر لەعیراق و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دەستوری و سیاسییەكانی عیراق، هەردوولاش هاوڕابوون كە پێویستە پەرلەمانی عیراق ڕۆڵی خۆی بگێڕێ لە دەركردنی یاسای باش و سەردەمی و چاودێریكردنی كارەكانی حكومەت. ‎ 

لە دیدارەكەدا، گفتوگۆی جدی كرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆ ئەم مەبەستە دیدگای یەكێتی بۆ وەفدی میوان خرایەڕوو، كە یەكێتی لەگەڵ شەراكەتی حەقیقیە لەنێوان هەرێم و بەغداو خوازیاری پەیوەندییەكی پتەوی نێوان هەردوولایە. ‎ 

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق و وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەئكیدیان لە هەماهەنگی و پەیوەندی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەكان كردەوە، بە ئامانجی هەماهەنگی زیاترو دروستبوونی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان.


PM:10:00:19/03/2019






























ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو