فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانی له شه‌قامی شانزیلیزێ له ناوه‌راستی پاریس و دو شاری تری ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌كرد.
ئێدوارد فلیپ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندانی هێله‌ك زهردەكانی له هه‌ندێ ناوچه‌ی وڵاتەکەی قه‌ده‌غه‌كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه بۆ هه‌ندێ ناوچه‌یه كه خۆپیشانده‌ران زیانیان پێگه‌یاندبوو، ئه‌وانیش مه‌یدانی چامز ئێلیزێ له شه‌قامی شانزیلیزێ له ناوه‌راستی پاریس و دو شاری تر ده‌گرێته‌وه".
فلیپ ده‌شڵێت" قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پاریس-یش ده‌گۆردرێت''.
خۆپیشانده‌رانی ناڕازی فه‌ڕه‌نسا كه به هێله‌ك زه‌رده‌كان ناسراون له دوو رۆژی رابردوودا بانكێك و ژماره‌یه‌ك دوكان و چێشتخانه‌یان له شه‌قامی شانزیلیزێ له ناوه‌راستی پاریس سوتاند، له ئه‌نجامدا ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كانی فه‌ره‌نسا دروستبوو و زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر دهستكیركران.
هێله‌ك زه‌رده‌كان، جوڵانه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییه بۆ ده‌ربڕینی ناڕازی و یه‌كه‌مجار له مانگی ئایاری 2018 سه‌ری هه‌ڵدا، دواتر هێزی ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیادی كرد و وتوانی گڕی خۆپیشاندان له فه‌ره‌نساوه بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی والۆنیا-ی فه‌ره‌نسا و هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌لجیكا.
جوڵانه‌وه‌كه هێله‌كی زه‌ردی وه‌ك ره‌مزێك بۆ خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵبژاردوه ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای فه‌ره‌نسا كه له ساڵی 2008ه‌وه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م شۆفێراندا سه‌پاندویه‌تی ده‌بێت له ئۆتۆمبێله‌كانیاندا هه‌بێت یان ئه‌و كاته‌ی كه له ئۆتۆمبێل داده‌به‌زن و له‌سه‌ر رێگا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، ده‌بێت هێلهكهكه له‌به‌ر بكه‌ن تا له‌وانی دیكه‌وه دیار بن.
PM:12:38:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت