خۆکوشتنی گەنجان له به‌غدا زیادیكردووه
وێستكه نیوز ـ
حاڵه‌تی "خۆكوشتن" لەنێو چینی گه‌نجان له به‌غدای پایته‌خت زیادیكردووه، شەوی رابردوش دوو حاڵەت تۆمارکراوە.
رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئازاری 2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كه‌ناڵی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری رابردوو دوو حاڵه‌تی خۆخنكاندن تۆماركراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه باسی له‌وه‌كرد دوێنێ له‌گه‌ڕه‌كی تارق له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا ئاگاداركران كه كه‌سێك به "په‌ت" خۆی خنكاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه ده‌شڵێت، دوای كه‌متر له 24 كاتژمێر له‌و رووداوه حاڵه‌تی دووه‌م تۆماركرا هه‌ر له ناوچه‌ی سه‌در كه گه‌نجێكی تر ئه‌ویش به‌شێوازی خۆخنكاندن گیانی له‌ده‌ستداوه.
AM:11:12:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 7308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت