جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عادل عه‌بدولمه‌هدی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

‌مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا

وێستگه‌ نیوز-

كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسیان كردووه‌ له‌ هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات و بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.


شه‌وی رابردوو 18ی ئازار 2019، كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسیان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات كردووه‌، هه‌وه‌ها جه‌حتیان كرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی هاوكاری نێوان ئه‌مریكا  و عیراق له‌ بواری به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و گه‌شه‌پێدانی ئابوری".


جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، ئەمریکا لەگەڵ عیراق دەبێ بۆ تێکشکاندنی پاشماوەی چەکدارەکانی داعش.


هەروەها هاوکاریکردنی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و رزگاربوون لە چەندین ساڵ "تیرۆریزم و شەڕ" باسی لێوه‌كرا.


كۆشكی سپی ئه‌وه‌شیخسته‌روو: "جێگری سه‌رۆك خۆشحاڵی ئه‌مریكای راگه‌یاند به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی به‌تایبەت گرێبه‌ستی ئابوری و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌رده‌ن".


حکومەتی عادل عه‌بدولمه‌هدی دەیەوێت دوای تێکشکاندنی داعش، عیراق لە چوار ساڵی ئایندە لە بوارەکانی ئابوری و بنیاتنانەوە وەبەرهێنانی گەورە ئەنجام بدات، بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا چەندین گرێبەستی بازرگانی و ئابوری و ئاوەدانکردنەوەی لەگەڵ وڵاتان واژۆ کردووە.


هــ. ر


AM:10:30:19/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو