یه‌به‌شه: هێرشه‌كه‌ی دوێنێی شه‌نگال گێره‌شێوێنییه
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال "یه‌به‌شه" رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی سه‌ر هێزه‌كانیان له شه‌نگال گێره‌شێوێنی بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئازاری 2019 فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ) راگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی شه‌نگال بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانیان دوو شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه شه‌هید بوون و سێ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌م هێرشه له لایه‌ن گرووپه ئاژاوه‌گێڕه‌كان ئه‌نجام دراوه. ئێمه پێمان وایه كه سوپای عیراقیش هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی پیشان ده‌دات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌م ئاژاوه‌گێڕانه ناگه‌نه ئامانجه‌كانیان و رووداوه‌كه له‌نێوان ئێمه و سوپای عیراقدا هاوسه‌نگییه‌كی به‌هێزتر درووست ده‌كات".
کاتژمێر9ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 17ی ئازاری 2019، شەڕ و روبەڕوبونەوە لە نێوان سوپای عیراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) رویدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا دوو چه‌كداری حه‌شد كوژران و شه‌ش ئه‌ندامی یه‌به‌ش برینداربوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
له‌سه‌ر بنه‌مای نیزامی دانوستانی سه‌ربازی، دوێنێ كاتژمێر 20 گوته‌بێژی یه‌به‌شه به‌مه‌به‌ستی دیدارێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانداره‌تیی لیوای 72، چووه شوێنی دیداره‌كه له سنووری ئه‌و لیوایه. كاتێك ئۆتۆمبێلی هه‌ڤاڵانی ئێمه ده‌گاته بازگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه؛ له لایه‌ن گرووپێكی لیوای 72 و فه‌وجی 1 گوله‌باران ده‌كرێت. هێزه‌كانی ئێمه‌ش خۆیان ده‌پارێزن و پێكدادانێكی كاتی دێته ئاراوه. له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كه‌دا 2 هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون و 3 هه‌ڤاڵی دیكه‌شمان بریندار بوون. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رمانگرتوون زیان به‌و هێزه‌ش گه‌یشتووه.
له ماوه‌ی پڕۆسه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رقه‌راركردنی ئارامی له ناوچه‌كه، هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئێمه و سوپا هه‌بوو. له‌م بابه‌ته‌دا ئاستێكی گرنگی دانوستانیش درووستت بووبوو.
ئێمه وه‌ك یه‌به‌شه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانمان جێبه‌جێمان كردووه. ئێمه ده‌زانین كه هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر هێزه‌كه‌مان، له ئه‌نجامی ئاژاوه‌گێڕییه‌ك بووه. ئه‌مه هه‌ڵوێستی سوپا نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵوێستی گرووپێكی گێره‌شێوێنه كه ده‌یه‌وێت ئارامیی عیراق تێكبدات و ئاڵۆزی درووست بكات. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت نێوانی گه‌لی ئێزدی و عیراق خراپ بكه‌ن، ئه‌و هێرشیان ئه‌نجام داوه.
ئێمه وه‌ك یه‌به‌شه ئه‌م رووداوه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه كه ده‌یه‌وێت ئارامیی عیراق خراپ بكات به ئامانج نه‌گات، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌زانین كه ئه‌مه هه‌وڵدانی سوپای عیراق نییه، هیوادارین سوپای عیراقیش ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی جێبه‌جێی بكات و ئه‌و گرووپانه ئاشكرا بكات. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی پێویست پیشان بدات.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا 2 هه‌ڤاڵمان به ناوی رۆسته‌م حوسێن و ئاگر چێلكی شه‌هید بوون. هه‌ڤاڵمان ڕۆسته‌م له كاتی فه‌رماندا له ئه‌رمه‌نستانه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت و خۆی كرده قه‌ڵغان له به‌رانبه‌ر فه‌رمانه‌كه. به ڕه‌نج و فیداكارییه‌كی گه‌وره بووه تێكۆشه‌رێكی خاكی شه‌نگال. دوای فه‌رمانه‌كه‌ش ده‌ستی له‌م خاكه به‌رنه‌دا و خۆی كرده فیدایی ئه‌م باوه‌ڕییه. له‌م بابه‌ته‌دا سنووره‌كانی نه‌ناسی.
هه‌ڤاڵ ئاگر چێلكی-ش به فیداكارییه‌كی گه‌وره له ته‌مه‌نێكی لاوی‌دا له پێشخستنی هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا بووه خاوه‌نی ڕه‌نج و تێكۆشانێكی شكۆداره.
یه‌كێك له هه‌ڤاڵانمان كه له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌دا بریندار بووه هه‌ڤاڵ عه‌گیده. هه‌ڤاڵ عه‌گید له كاتی فه‌رمانه‌وه هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه. شه‌هیدبوون و برینداربوون له رووداوێكی وه‌هادا بۆ ئێمه ئازارێكی گه‌وره‌یه. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی ئێزدی و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و بۆ هه‌ڤاڵانی بریندار و خانه‌واده‌كانیان هیوای شیفا ده‌خوازین.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه دوای ڕووداوه‌كه، سوپای عیراق به راگه‌یه‌نراوێك و هه‌ڵوێستی پێویست به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه بكات. پێمان وایه كه له سایه‌ی خوێنی شه‌هیداندا ئه‌م گرووپه گێره‌شێوێنانه ناگه‌نه ئامانجه‌كانیان و ئه‌م رووداوه له‌نێوان ئێمه و سوپادا ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگییه‌كی به‌هێزتر.
PM:11:58:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت