وه‌زاره‌تی كار داوای گێڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی چاودێری خێزان ده‌كات
وێستگه نیوز –
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه به‌نووسراو داوای گێڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی چاودێری خێزان ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی له ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌وام كرده‌وه.
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئازاری 2019 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كارمان كرد".
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید ده‌ڵێت: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ستخۆشیمان له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه".
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌وه‌كاله‌ت، وتیشی: "جه‌ختمان كرده‌وه له ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌وام و نه‌مانی off و ته‌ناوب".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا بڕیارماندا كه نووسراو بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌ی چاودێری خێزان و جه‌خت بكه‌ینه‌وه له نووسراوی ئه‌و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تانه‌ی كه له ساڵی 2014ه‌وه ناونووس كراون و تاوه‌كو ئێستا موچه‌یان بۆ سه‌رف نه‌كراوه".
پێشتر د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید كه هاوکات وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانه بڕیاری دا له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی بێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
PM:11:14:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت