حه‌شدی شه‌عبی هۆكاری سه‌ردانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بۆ شه‌نگال ئاشكرا ده‌كات
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس
وێستگه نیوز –
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ردانێكی ئاساییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دواپێشهاته ئه‌منییه‌كانی شه‌نگاله‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئازار، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا میدیاكان زانیاری پشتڕاستنهكراوهیان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوكرده‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه "سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانێكی ئاسایی".
وتیشی: "بۆ دووباره بڵاوه‌كردنی لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به رووداوه‌كانی دوێنێی شه‌نگاله‌وه نییه".
کاتژمێر9ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 17ی ئازاری 2019، شەڕ و روبەڕوبونەوە لە نێوان سوپای عیراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) رویدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا دوو چه‌كداری حه‌شد كوژران و شه‌ش ئه‌ندامی یه‌به‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆش به‌شێك له میدیاكان وایان بڵاوكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بۆ رێكخستنه‌وه و دووباره جێگیركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه له شه‌نگال.
PM:08:02:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت