وه‌زیری دارایی: وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه به‌م نزیكانه حكومه‌ت ده‌ست ده‌كات به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری له فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان، راشیگه‌یاند كه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن.
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی (سپێده) رایگه‌یاند كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غدا دێت بۆ هه‌رێم ته‌نیا به‌شی مووچه ده‌كات له ئێستادا ناتوانین پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره به‌هاووڵاتیان بده‌ینه‌وه".
وه‌زیری دارایی وتی: "به‌م نزیكانه حكومه‌ت ده‌ست ده‌كات به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری له فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر بودجه باش بێت و به‌ته‌واوی پاره‌بێت، ئه‌و كاته ده‌توانرێت پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان بدرێت.
له باره‌ی دامه‌زراندنیشه‌وه ئاشكراشی كرد كه "فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 31 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، كه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی تر له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر دامه‌زراندن ده‌ستپێبكاته‌وه و باری دارایی هه‌رێم باش بێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێن".
PM:06:53:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 28988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت