پۆلیسی شاری ئۆتریخت ئاشكرایكرد كه هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاره‌كه ناوی گۆكمان تانیس-ه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه و له توركیا له‌دایكبووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌نداش ئاستی مه‌ترسییه تیرۆرستییه‌كانیان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، پۆلیسی شاره‌كه داوای له هاوڵاتیان كرده‌وه هه‌ر كه‌س تۆمهتبارهكهی بینی، راسته‌وخۆ پۆلیس ئاگادار بكاته‌وه.
پۆلیسی ئۆتریخت هۆشداریی دایه هاوڵاتیان له گۆكمان نزیك نه‌بنه‌وه و ته‌نها ئه‌وه‌نده بۆ پۆلیس بكه‌ن كه له هه‌رشوێنێك بینیان په‌یوه‌ندی به ژماره‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه بكه‌ن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاری ئۆتریخت-ی هۆڵه‌ندا کە دەکەوێتە نزیک سنوری ئەڵمانیا، لە هێرشێکی چەکداریدا روداوی ته‌قه‌كردن رویدا و لە ئاکامدا سێ کەس كوژران و 10ی دیکەش برینداربون.
له‌دوای روداوه‌كه پۆلیسی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه "پاڵنه‌ری تیرۆر" له‌پشتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه‌یه و پۆلیس و وێستگه‌یه‌كی تراموای گه‌مارۆدا كه شوێنی سه‌ره‌كیی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌بوو، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستییان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه.
PM:04:39:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3232
جار خوێنراوهتهوه