نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی كه‌ركوك به ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌كرێت
كه‌ركوك-20ی ئازاری 2017
وێستگه نیوزـ
بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، له شاری كه‌ركوك جەژن و ئاهەنگ به ئاڵای كوردستانەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت، حزبە کوردییەکانی ئەو شارەش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تیان له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وەرگرتووە.
حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كخست له‌سه‌ر ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و راپه‌ڕین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئیبراهیم خه‌لیل، نوێنه‌ری یه‌كگرتوو له كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان خوێندییه‌وه، حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ڵێن:"ده‌مانه‌وێت به خه‌ڵكی كه‌ركوك بڵێین یادی نه‌ورۆز و راپه‌ڕێن پێكه‌وه و له ئێواره‌ی 20ی ئازار به یه‌كڕێزیی و به ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر قه‌ڵا ده‌كه‌ینه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ده‌ستخۆشی له هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌م هه‌وڵه‌و په‌یمانمانداوه یه‌كڕیزی نه‌ورۆز بپارێزین و بۆ هه‌موو پێشهاتێكیش خۆمان ئاماده‌كردووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك رایانگه‌یاندوه كه لایه‌نی ئه‌منییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگادار كردوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌ن و كه‌سێك رێگریی نه‌كردووه، ده‌شڵێن: "لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش ئاماده‌ن و به‌ڵێنی پاراستنی ئاهه‌نگه‌كه و سه‌روماڵی خه‌ڵكیان داوه".
PM:04:20:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت