نامه‌یه‌كی به‌په‌له گه‌یشته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوز-
له‌نامه‌یه‌كدا كه به‌ناوی پرۆ گۆڕانه‌وه ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه كەپارتی پلانێكی زه‌قی بەدەستەوەیە كه تیایدا ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی بۆماوەی 2 ساڵ درێژبكەنەوە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت، كه پرۆ گۆڕان ڕه‌وتێكه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبووه‌و سه‌ر به كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی هه‌رێمی كوردستان قادری حاجی عه‌لییه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ناوبراو نه ڕه‌تیكردۆته‌وه نه‌پشتراستی كردۆته‌وه كه ئه‌و ڕه‌وته سه‌ر به‌و بێت.
نامه‌كه دوێنێ 16ی ئازاری 2019 ئاراسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه .
له‌نامه‌كه‌دا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له‌بزوتنه‌وه‌كه گیراوه كه سەرمەستی و حەزی دەسەڵات وای لێ‌كردن، بۆچون و هەڵسەنگاندنەكانی پڕۆ گۆڕان پشگوێ بخه‌ن و وه‌ڵامی هۆشدارییه‌كانیان نه‌ده‌نه‌وه و به‌زوویی به‌شداری حكمومه‌تیان كردووه.
تیایدا هاتووه "بە ئەركی خۆیانی دەزانن راشكاوانە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و لێپرسراوانیان ئاگاداربكەنەوە لەوەی روداو و هەواڵەكان ئاماژەی زەقن كەپارتی پلانێكی بەدەستەوەیە ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی بۆماوەی 2 ساڵ درێژبكەنەوە.
دەشڵێن،" ئەمجارە بەسینارێۆیەكی ئامادە و دارێژراوی ترەوە پارتی دەیەوێت سەرۆكایەتی هەرێم بۆ پتەوبونی نفوز‌و دەسەڵاتی حیزبی و بنەماڵەی خۆی بەكاربهێنێت و بەئاشكرا كارئەكات بۆ ئەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەهەمان ئەو دەسەڵاتانەی پێشووی مەسعود بارزانی هەمواربكاتەوە یان زیندوبكاتەوە بەبێ هیچ گۆڕانكاریەك.
"تەنیا گۆڕانكاری كەپارتی پێی ڕازیبووە، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمە كەلە ناو پەرلەمانەوە" وەک له‌نامه‌كه‌دا هاتووه.
PM:04:07:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 11064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت