كۆمپانیای ئاسیاسێڵ پڕۆژه‌ی جوانكردنی شه‌قامی سالم جێبه‌جێ ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ پڕۆژه‌ی دوو هونه‌رمه‌ندی ده‌ستنیشانكردوه‌ بۆ جوانكرانی دیواری راگری شه‌قامی سالم له‌ نزیك سه‌هۆڵه‌كه‌ و پڕۆژه‌كه‌ له‌ 14ی ئازاری 2019ه‌وه‌ چوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ساڵی 2018 كۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشبڕکێیەكی بۆ هونەرمەندان و دیزاینەرانی کوردستان سازكرد بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاز "پروپۆزەڵ" بۆ جوانکردنی شەقامی سالم، بەتایبەتی دیواری ڕاگری نزیك سەهۆڵەکە بەشێوەیەکی هونەری، ئه‌وه‌ش لەپێناو جوانکردنی شاری سلێمانی و پێدانی ڕوویەکی شارستانییانە بە شەقامی سالم.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاسیاسێڵ دەرگای کێبڕکێی واڵاکرد بۆ ئەوانەی ئارەزووی بەشداری دەکەن بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازە هونەرییەکانیان و دیزاینەکانیان، دواتریش هونەرمەندان لە چەندین ناوچەی جیاجیای کوردستانەوە بەشداریان کردو بۆ ئەو مەبەستە دیزاین و کارە هونەرییەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

دوای هەڵسەنگاندنێکی وورد بۆ پێشنیازەکان، لیژنەی تایبەت بەهەڵسەنگاندنی پڕۆژەی جوانکردنی هونەرییانەی دیواری راگری شەقامی سالم بڕیاریدا بە هەڵبژاردنی پڕۆژەی هەردوو هونەرمەند ڕەئوف حەسەن و سالم عەزیز وە پڕۆژەکەش لە 2019/03/14 چووە بواری جێ بەجێکردنەوە.


PM:04:00:18/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 2780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو