ئه‌گه‌ر به‌نیازی گه‌شت و سه‌یرانی ئاگاداری ئه‌م رێنمایانه‌به
هاوڵاتییان لە چاوەڕوانی هاتنی نەورۆزدان
وێستگه نیوز ـ
داوا لەو هاوڵاتیانە ده‌كرێت كه به‌هۆی پشوه‌كانی نه‌ورۆزه‌وه ده‌چن بۆ گه‌شت و سه‌یران ئاگاداری چه‌ند خاڵێك بن كه په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تیانه‌وه.
هه‌ڤاڵ محەمه‌د، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی عه‌ربه‌ت له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی گه‌شت و سه‌یرانه‌وه کۆمەڵێک رێنمایی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردووەتەوە، تا بە دووربن لە کێشەو زیانی مادی و گیانی.
لە رێنماییەکاندا داوا له شۆفێران ده‌كات ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
1 - پەلە نەکردن: ھیچ کات ھەوڵ مەدە پەلە بکەیت بۆ ئەوەی زوور بگەیتە ئەو شوێنەی کە مەبەستە یاخود زوو بگەرێیتەوە ماڵەوە چونکە ماوەی نێوان پەلەکردن و پەلە نەکردنت تەنھا چەند خولەکێکی کەمە بۆ گەشتن.
2- بەھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری وەک لۆری و تەنکەر و ھاوشێوەکانیان بەکارمەھێنە بۆ گواستنەوەی سەرنشین بۆ نێو سەیرانگاکان.
3- بەکارنەھێنانی ماتۆرسکیل بەمەبەستی گەیاندنت بە سەیرانگاکان.
4- له‌كاتی ده‌رچوونت له ماڵه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵ له به‌شی دواوه‌ی (عه‌ره‌بانه‌ی) ئۆتۆمبیل دامه‌نێ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌بل قه‌مه‌ره بوو یاخود هاوشێوه‌ی بوو.
5 - سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل وپه‌ل و شت و مه‌كانه‌ی كه پێته له گه‌ل خۆتدا ده‌یبه‌یت بۆ سه‌یران به‌باشی جێگیریان بكه ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی به به‌ستنه‌وه ھەبوو بیبه‌سته‌ره‌وه.
6- ئه‌و كه‌سه‌ی كه شۆفێری ده‌كات خۆی به دوور بگرێت له خواردنی ماده كحولییه‌كان.
7- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سایدی خۆت لامەدە و مه‌چۆرە سایدی ئۆتۆمبیلی به‌رانبه‌ر یان (شانی رێگا) واتە جادەی خۆڵی تەنیشت شەقامەکە.
8 - له كاتی شۆفێری كردن‌دا هه‌میشه ئارام به و خۆت بە دوور بگره له تووره بوون و هه‌ڵچوون.
9 - هه‌وڵ بده سه‌رنشینه‌كانت مه‌شغوڵت نه‌كه‌ن به ئاگابه له ره‌وشی رێگا‌و بانه‌كان.
10- خۆت به‌دووربگره له ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی، چونكه ئه‌و سه‌رپێچیه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆوه به ئامێری (PDI ) تۆمار ده‌كرێت.
11- به پێی ئه‌و خێراییه شۆفێری بكه كه بۆت دیاری كراوه.
12- باوكان و دایكانی به‌رێز به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبیل مه‌ده‌نه ده‌ست منداڵ یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه هه‌ڵگری مۆڵە‌تی شۆفێری نییه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی نه‌بن.
13- لە نزیک جادەکاندا یاخود لەو شوێنانەدا کە نزم ترە لە ئاستی جادەکە دامەنیشن بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی دڵ تەزێن.
14- پابه‌ند بن به رێنماییەکانی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆ چونكه ئامانجیان سه‌لامه‌تی ئێوه‌یه.
هــ. ر
PM:03:04:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت