لە هەولێر باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران
باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
وێستگه نیوز ـ
له هه‌ولێر باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل، كه له چوار كه‌س پێكهاتبوو، ده‌ستگیركران و وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه ده‌دات.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له هه‌ولێر، توانیویانه سێ ئه‌ندامی بانده‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و چواره‌میش له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه.
وتیشی: "ئه‌ندامانی بانده‌كه دانیان به دزینی پێنج ئۆتۆمبێل، جۆری كیا بارهه‌ڵگر داناوه و دواتریش بردوویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، فرۆشتوویانه".
روونیشی كرده‌وه، "لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر".
به گوێره‌ی وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، دوان له‌و بارهه‌ڵگرانه تابلۆیان هه‌ولێر بووه و سیانه‌كه‌ی دیكه‌ش تابلۆكه‌یان ناوه‌ڕاست و خواردووی عیراق بووه.
راشیگه‌یاند: ئه‌ندامانی بانده‌كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتوونه‌ته هه‌ولێر و نیشته‌جێ بوون، بۆیه هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانكاریان له تۆماره‌كانی پۆلیس نه‌بووه.
هــ. ر
PM:02:28:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت