پەرلەمانتارێک زانیاری نوێ لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمەوە ئاشکرا دەکات
وێستگه نیوز ـ
به وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی پارتی، له دوای پشووه‌كانی نه‌ورزۆزه‌وه په‌رله‌مان یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار ده‌كاته‌وه و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كرێت.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز و به‌هار، په‌رله‌مانی كوردستان یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا ده‌كاته‌وه و گۆڕانكاری تیاده‌كات و هه‌مواری ده‌كاته‌وه.
وتیشی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن پێش 31ی ئه‌م مانگه ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته مانگی نیسانه‌وه په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته پشووی به‌هاره‌وه و تا مانگێكی دی ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكرێت".
ئه‌وه‌شی باسكرد، پارتی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی یەکێتی رازی بکات بەوەی بێتە ناو حکومەتی هەرێمەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەو پەیوەندییەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
ئەوەشی خستەڕوو: هەرکات یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموارکرایەوە و پۆستەکە کاراکرایەوە، ئەوکات هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە دەبێت و لە دانیشتنێکی ئاسایی‌دا هەڵدەبژێردرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وێڕای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم واژوو كراوه، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای هاوبه‌شی راسته‌قینه ده‌كات له حكومه‌تی هه‌رێمدا و چه‌ند داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی پارتی كردووه.
هــ. ر
PM:12:42:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت