فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی شنگال ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، روونكردنه‌وه له باره‌ی رووداوی پێكدادانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) له ناوچه‌ی حه‌ساویكی ناحیه‌ی سنوونێ له شنگال بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌ییه‌كه، كه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو، چوار كه‌س له ناو خاكی سووریاوه (رۆژئاوای كوردستان) ویستوویانه له‌ناوچه‌ی حه‌ساویكی سه‌ر به سنوونێ، بێنه ناو سنووری عیراق (باشووری كوردستان) و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فیرقه‌ی 15ی حه‌شده‌وه رێگرییان لێكراوه و گه‌مارۆ دراون".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "دوای كه‌مێك هێزێكی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه، كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن)، گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و داوایان كردووه رێگه به‌و چوار كه‌سه بدرێت و راده‌ستی ئه‌وانی بكه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ش لێیان بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕه ته‌قه، له ئاكامیشدا، دوو چه‌كداری حه‌شد كوژران و شه‌ش ئه‌ندامی یه‌به‌ش برینداربوون.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو له راگه‌یه‌ندراوێكی جیادا باسی له‌وه كردبوو، گوایه هێزێكی یه‌به‌شه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی حه‌شد و داوای رێگه‌پێدانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له چه‌كدارانیان بچێته سنووری سوریا (رۆژئاوای كوردستان).
هه‌رچی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شانه‌كه‌یه، هۆكاری رووداوه‌كه به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر باس ده‌كات.
له ئێستاشدا ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووه‌ته سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌رپه‌رشتی جێگیركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له پارێزگاكه.
یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، به نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ژمارده‌كرێن و له دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ شنگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا له 2014دا پێكهێنراوه، ئه‌وه‌ش له زۆرینه‌ی ئێزیدی و به ئامانجی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه، به‌شداربووه له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه و له‌و سنوره‌دا باره‌گای هه‌یه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی شنگال، له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌وتوەته ده‌ستی چه‌ندین هێزی جیاواز و له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه سوپای عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سنوره‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پێشمه‌رگه.
AM:11:50:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت