تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێته‌ 15 كاتژمێر


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا كاره‌بای نیشتمانی چه‌ند كاتژمێرێك زیادی كردووه‌و تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش ده‌بێته‌ 15 كاتژمێر له‌ شه‌و و رۆژێكدا.


ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند:  چه‌ند رۆژێكه‌ كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ ماڵان زیادیكردووه‌، به‌جۆرێك كه‌ دوو كاتژمێر زیاد بووه‌.

ئومێد محه‌مه‌د وتیشی: "ئێستا پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان له‌سه‌روو 12 بۆ 13 كاتژمێره‌وه‌یه‌ له‌ شه‌و و رۆژێكدا، پێشبینیش ده‌كه‌ین تاكۆتایی ئه‌م مانگه‌ بگاته‌ 15 كاتژمێر".

هــ. ر


AM:09:46:18/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 13936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو