جه‌بار یاوه‌ر: ئەو بودجەیەی لەبەغداوە بۆ پێشمەرگەی دێت بەشی مووچە كانیان ناكات
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وێستگه نیوز ـ
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، "ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه ئه‌مریكا مانگانه بیست ملیار دینار ده‌داته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی عیراقی جگه له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، مانگانه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی 68 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌رخان كردووه، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی مووچه‌ی نیوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكات".
جه‌بار یاوه‌ر، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: "له ناو بودجه‌ی گشتی عیراقدا، جگه له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌بڕگه‌یه‌ك به‌شێك له بودجه‌ی هێزه‌كانی پیاده‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه، كه شه‌ست و هه‌شت ملیار دیناره مانگانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه و چۆنێتی میكانیزمی جێ به‌جێ كردنی".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و بڕه پاره‌یه 68 ملیار دیناره ده‌ێته هۆی زیادكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؟
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "بێگومان نه‌خێر نابێته هۆی زیادكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چونكه ئه‌و 68 ملیار دیناره به‌شی مووچه‌ی نیوه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه ناكات كه ئێستا له ئه‌رك-دان به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه ده‌بێت مانگانه بڕی نزیكه‌ی 140 ملیار دینار بودجه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌پێی سیستمی به‌رگری عیراقی مووچه بده‌ینه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت مانگانه نزیكه‌ی 280 ملیار دینار بودجه‌مان بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌ست بێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هه‌وڵتان داوه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوتا بكه‌ن له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی؟
جه‌بار یاوه‌ر وتی: "بێگومان ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیاتره له 2006-وه تا 2013 به‌شێك له‌گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجام چونكه كێشه‌ی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ته‌نها مووچه نیه، به‌ڵكو بودجه‌یه بۆ كڕینی خواردمه‌نی و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هه‌روه‌ك ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخان كراوه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هاوكارییه مادییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێدانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه؟
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت: "به‌ڵێ به‌دوو جار له‌دوو یاسای به‌دجه‌ی ئه‌مریكی-دا له‌وێ بڕێك پاره ته‌رخان كراوه بۆ یارمه‌تی دانی به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه شه‌ڕی دژی داعش-ییان كرد ئه‌وه‌ش بۆ نزیكه‌ی 26 هه‌زار پێسمه‌رگه‌یه كه مووچه‌كانیان له‌و بڕه پاره ده‌درێت كه مانگانه 20 ملیار دیناره، ئه‌وه‌ش بۆ مووچه‌ی به‌شێك له‌هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت لیوای پیاده كه شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن و به‌شێكیش له‌و پاره‌یه بۆ بنكه‌ی مه‌شق و راهێنان، هه‌روه‌ها به‌شێكی تری بۆ خوارده‌مه‌نی و سوته‌مه‌نی بۆ كڕینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت".
یاوه‌ر روونیشیكرده‌وه: "ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه ئه‌و بڕه یارمه‌تیه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بووه قۆناغی دووه‌می ماوه".
وتیشی: "ته‌نها ئه‌مریكا به‌پاره هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه وڵاتانی هاوپه‌یمانانی تر جگه له راوێژكاری هه‌ندێك جار به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه".
هــ. ر
AM:09:27:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت