كۆترێك به یهك دهفتهر دۆلار
وێستگه نیوزـ
له زیادكردنێكی ئاشكرادا له پارێزگای بهسره، كۆترێك له جۆری (زاجل) به زیاترله یهك دهفتهر دۆلار فرۆشرا.
رێکخراوی(PIPA)ی نێودەوڵەتی سەرپەرشتیی زیادكردنهكهی کردبوو، بهپێی ههواڵێكی ناس نیوز، سەدان کەسیش لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی كوردستانەوە ڕویان لەو بازاڕە کردبوو و تیایدا دەیان کۆتر لە ئەوروپاوە هێنرابوونە ئەو بازاڕەو نرخیان لە 10هەزار دۆلار زیاتر بوو.
مورتەزا شەریف، نوێنەری ڕێکخراوی (PIPA) نێو دەوڵەتی بۆ کۆتری زاجل لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەم بازاڕە یەکەم جارە لەم پاێزگایە بکرێتەوە، لەپاش ئەم بازاڕەش لە چەند مانگی داهاتودا بازارێکی هاوشێوە لە دەوڵەتی کوەیت دەکەینەوە، کە چەندین بەخێوکەری کۆتری زاجل لە هەموو پارێزگاکانەوە بەشداریان کردووە".
لە میانەی زیادکردنەکەدا 60 باڵندەی ناسراوی وڵاتانی جیهان فرۆشران، یەکەم کۆتریش لەو بازاڕەدا نمایش کراو، بە 11هەزار و 600 دۆلار یهك دهفتهر و 16 وهرهقه فرۆشرا.
کۆتری زاجل بەناوبانگترین کۆترە، بەهۆی توانای فڕینی بۆ ماوەیەکی زۆر و توانای خۆڕاگری بۆ کەشوهەوا جیاوازەکان، لە هەموشیان گرنگتر دیاریکردنی ئەو ڕێگەیەیە کە پێیدا دەفڕێت, بەهەمان ڕێگاشدا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ شوێنی سەرەتای خۆی، لەڕوی زانستیشەوە زانایان ئەم توانایەی دەگێڕنەوە بۆ بونی مادەیەکی موگناتیزی لەناو مێشکی ئەو کۆترەدا.
PM:11:22:17/03/2019
ئهم بابهته 6176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت