ڤیدیۆیه‌كی نوێی "كوڕی هێلكه‌كه" بڵاوبوه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌و گه‌نجه هه‌رزه‌كاره ئوسترالییه‌ی هێله‌كه‌یه‌كی له سه‌ری سیناتۆرێكی راستڕه‌وی وڵاته‌كه‌یدا شكاند، یه‌كه‌م لێدوانی دا و ئامۆژگاریی ئه‌وه‌ی كرد كه "سیاسه‌ته‌مه‌داران به‌ر هێلكه نه‌درێن".
ویل كۆنۆلی، ئه‌و هه‌رزه‌كاره ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی ئوسترالیایه كاتێك فرایزه‌ر ئانینگ، سیناتۆری راستڕه‌وی وڵاته‌كه‌ی دوای هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا سه‌رقاڵی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی بوو، لێدوانەکەش دوای ئەوە بووە کە ئەو سیناتۆرە پێشتر لێدوانی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه ده‌رده‌بڕیبوو.
پێشتریش ئه‌و سیناتۆره له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌ربڕیبوو و نوسیبوی: "هۆكاری راسته‌قینه‌ی خوێنڕشتن له نیوزله‌ندا، سیاسەتی تایبەت بە کۆچکردنە كه رێگه‌ی به موسڵمانان داوه كۆچ بۆ نیوزله‌ندا بكه‌ن."
له‌وكاته‌شدا گه‌نجه‌كه هێلكه‌یه‌كی له‌سه‌ری ئه‌و سیناتۆره‌دا شكاند و ئه‌ویش زلـله‌یه‌كی لێدا و دواتر چه‌ند كه‌سێك په‌لاماریاندا و خستیان به زه‌ویدا.
گرته ڤیدیۆییه‌كه هه‌رزوو به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوه‌وه و ملیۆنان كه‌س ته‌ماشایان كرد، دواتریش ویل كۆنۆلی له نوێترین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر ئه‌و روداوه وتی: "ئامۆژگاریی كه‌س ناكه‌م هێله‌كه به سیاسه‌تمه‌داراندا بكێشن وه‌ك ئه‌وه‌ی من كردم، چونكه له‌وكاته‌دا ده‌یان كه‌س په‌لاماری ده‌ده‌نه‌وه و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن".
ویل كۆنۆلی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بووه پاڵه‌مانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له ئینستاگرام شوێنكه‌وتوانی بۆ 240 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه و زۆرێكیش به پاڵه‌وان وه‌سفیان كرد و چه‌ندین هاشتاگ و دروشمیش به‌ناوی "كوڕی هێلكه‌كه – Egg Boy" له تویته‌ر زۆرترین ده‌ستاوده‌ستی پێكرا.
هه‌ر بۆ پشتیوانیی ئه‌و گه‌نجه، هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ككردن سازكراوه و تائێستا 21 هه‌زار دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و گه‌نجه پاره كۆكراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی یاسایی له دژی سیناتۆره‌كه به‌كاربهێنێت.
رۆژی هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دورگه‌ی باشوی ئه‌و وڵاته و و 49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی (برینتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات.
PM:09:15:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 22868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت