هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد
هونەرمەند باب سەردار ... فۆتۆ ڕێبین چالاک
وێستگه نیوزـ
سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئازاری 2019، هونەرمەندی کورد سەردار ئەحمەد ناسراو بە "باب سەردار" بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بڕیاریشه سبه‌ینێ دووشەممە 18ی ئازاری 2019، ته‌رمی باب سه‌ردار لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و میوزیکژەنان و دۆستانی هونەرمەند لە گۆڕستانی کەکۆنی شاری کۆیە بەخاک بسپێردرێت.
سه‌ردار ئه‌حمه‌د، خه‌ڵكی شاری كۆیه‌یه، له ساڵی 1945 له دایك بووه، زیاتر له 50 ساڵه له بواری هونه‌ریدا كار ده‌كات، میوزیكی بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگ ئاماده كردووه، هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی تیپی باواجی كۆیه.
سه‌ردار ئه‌حمه‌د، ژەنیاری ئامێری فلوت و نای بوو، سەرۆکی تیپی باواجی كۆیه بووە و چه‌ندین کەس له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و وانه‌ی میوزیكیان وه‌رگرتووه و به یه‌كێك له میوزیكژه‌نه به‌ئه‌زموونه‌كانی كورد هەژمار دەکرێت.
PM:08:46:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 13936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت