ئێران كاتی لابردنی نرخی پێدانی ڤیزەی لەگەڵ عیراق راگەیاند


وێستگەنیوز

سەرۆكی دەزگای حەج وعەمرەی ئێران رایگەیاند رۆژی 5ی نیسانی ئەمساڵ نرخی ڤیزەی گەشتیاری لەگەڵ عێراقدا لادەبردرێت.

ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە، عەلی رەزا رەشیدیان، سەرۆكی دەزگای حەج وعەمرەی ئێران ئەمرۆ یەك شەممە 17ی ئازاری 2019 رایگەیاند" ئومێدمان هەیە کە نرخی ڤیزەی گەشتیاری لەگەڵ عیراق رۆژی 5ی نیسانی ئەمساڵ هەڵدەگیرێت".

سەرۆكی دەزگای حەج وعەمرەی ئێران ئەوەشی خستۆتە روو" دوو مانگ لەمەوبەر نرخی ڤیزەی گەشتیاری بۆ عیراق 40 دۆلار بوو، مانگی رابردووش بەرزبۆوە بۆ 50 دۆلار، ئومێدیش دەكەین كە رۆژی 5ی نیسانی ئەمساڵ بەتەواوی نرخی ڤیزە هەڵوەشێتەوە".

كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری بۆ عیراق كرد، ڤیزەی گەشتیاری نێوانیان هەڵبوەشێنەوە بەڵام لایەنی عیراقی داوای بەردەوامی ئەو پرۆسەیەی كرد بەڵام ڤیزەی گەشتیاری بێ بەرامبەر دەبێت.

لە کاتی  سەردانیکردنی حەسەن رۆحانی  بۆ بەغداو  کۆبونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی  ئێران و عیراق لەسەر 22 خاڵ رێککەوتن کە یەکێک لە خاڵەکان لابردنی نرخی ڤیزە بوو لە نێوان هەردوو وڵاتدا.


PM:03:10:17/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 9544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت