فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق وئێران و سوریا كۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند رۆژی یەك شەممە لیوا مەحمەد باقری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران بەسەرۆكایەتی شاندێكی سەربازی گەیشتە سوریا.

ئاژانسی فارسی ئێرانی ئەمرۆ یەك شەممە 17ی ئازاری 2019 بڵاوكردەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەیەكی سێ قۆڵی دەربارەی رووبەرووبونەوەی "تیرۆر" ، شاندێكی سەربازی ئێران بەسەرۆكایەتی لیوا مەحمەد باقری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران گەشتە دیمەشق.

بەگوێرەی ئاژانسەکە لەو كۆبونەوەیەدا، هەریەك لە فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریا و عێراقیش بەشدار دەبن كە تایبەتە بە تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی روبەرو بونەوەی "تیرۆر''.

ئامانجی سەردانەكەی ئەو وەفدەی ئێران بە گوێرەی ئاژانسەکە بریتیە لە " گەشەپێدانی هاوكاری سەربازی و راوێژ و هەماهەنگیكی دەكرێت لە نێوان هەریەكە لە ئێران و عیراق و سوریا لە پێناوی روبەروبونەوەی گروپە تیرۆریستیەكان، هەروەها لە كۆبونەوەكەدا چۆنیەتی پاراستنی ئارامی ناوچەكەش باس دەكرێت".


PM:02:43:17/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو