عیراق ڕەتی دەکاتەوە ڤیزەی نێوان عیراق و ئیران هەڵگیرابێت


وێستگەنیوز-

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ شاندی ئێرانی باس لە هەڵگرتنی ڤیزە کرابێت لەنێوان عێراق و ئێران.

ئەمڕۆ شەممە محەمەد ئەلرەفیعی بەرێوەبەری پەیوەندییەكان لەدەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاندوە "ئەو هەواڵانەی باس لەوە هەڵگرتنی ڤیزەی گەشتیاری لەنێوان عیراق و ئیران دەکەن ناراستن".

محەمەد ئەلرەفیعی ئاماژەی بەوەدا "ئەو دەنگۆیانەی لەدەزگاكانی راگەیاندن باس دەكرێت تەنیا پیشبینییە و هیچ شتێكی فەرمی لەئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرنەچووە".


رەفیعی وتوشیەتی "عیراق بەهەمان رێوشوینە كۆنەكان مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكات ، بەوەی ٥٠ دۆلار بۆ یەك ڤیزا وەردەگیرێت لەگەڵ ١٠ دۆلاریش بۆ هەر گەشتیارێك".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە هەفتەی ڕابردودا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیران سەردانی عیراقی کرد ولەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبوەوە و ژمارەیەک گرێبەستیان واژۆکرد.

ئەوکاتیش میدیاکان باسیان لەوە کرد "لە کۆبونەوەکاندا رۆحانی و بەرپرسانی عیراق لابردنی ڤیزای گەشتیارانی نێوان هەردوو وڵاتەکەیان ڕاگەیاندوە".


PM:04:27:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت