به‌هۆی زوو له خه‌وهه‌ڵسانی، داوای جیابوونه‌وه ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
16 مانگ به‌س بوو بۆ تێكدانی ژیانی هاوسه‌ری "ره‌باب.م.ع" ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و داواكردنی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیتر ناتوانێت ژیان له‌گه‌ڵیدا بگوزه‌رێنێت.
ره‌باب له داواكه‌یدا له‌به‌رده‌م دادگای خێزانی له میسر ئه‌لجه‌دیده، ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئیشه‌كه‌یه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌عات 5ی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌سێت چونكه گه‌شت بۆ پارێزگاكانی تر ده‌كات و به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره سه‌یرانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات ده‌بێت دوو سه‌عات چاوه‌ڕوانی بكه‌م، تا له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه".
وتیشی: "منداڵێكی شیره‌خۆره‌م هه‌یه و تا سه‌عات 2ی به‌ره‌به‌یان به‌دیاریه‌وه داده‌نیشم و به‌ده‌گمه‌ن كاتم هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وم چونكه ده‌چمه ده‌ره‌وه بۆ كاركردن".
ئه‌و ژنه باس له‌وه ده‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كاره‌كانی به‌هه‌ند وه‌رناگرێت كه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و له دابینكردنی خه‌رجی ماڵه‌كه ده‌یكات و گه‌ر له كاتی خۆیدا له‌خه‌و هه‌ڵنه‌سێت لێیده‌دات و به‌هۆی ده‌نگه به‌رزه‌كه‌یه‌وه به‌به‌رچاوی دراوسێكانیه‌وه بێڕێزی پێده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانه كاته‌كانم له كاركردن و ئه‌ركی ماڵه‌وه و بایه‌خدان به منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌م به‌سه‌رده‌به‌م، به‌ڵام خه‌سووم گاڵته‌م پێده‌كات و توندوتیژه له‌گه‌ڵمدا و به كه‌سوكاره‌كه‌می راگه‌یاندووه كه كه‌مته‌رخه‌مم".
له داواكه‌یدا ئه‌و ژنه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كه‌سوكاره‌كه‌م پێشنیاریان بۆ خه‌سووم كردووه كه واز له كاره‌كه‌م بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زوو له خه‌و هه‌ڵبسم و بایه‌خ به منداڵه‌كه‌م بده‌م و كوڕه‌كه‌ی خه‌رجی ماڵه‌كه دابین بكات، به‌ڵام زۆر بێ رێزانه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه كه خۆی و كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌م و مووچه‌كه‌مه‌وه پێم رازی بوون و هه‌موو ئافره‌تێك كارده‌كات و گرنكی به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و به كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیارێتی و نازكردن تۆمه‌تباری كردووم".
ئه‌و ژنه راشیگه‌یاندووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو لێی جیابێته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر پاره و زێڕه‌كانیدا گرتووه و سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه كه گوایه خۆی دزیویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه و "ئێستا ژیانم بووه به دۆزه‌خ".
سەرچاوە: ئەلیەوم ئەلسابع
PM:12:57:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 13228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت