باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له شاخه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئازاری 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ له ناوچه جیاجیاكان و له شاخه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 15، سلێمانی 14، دهۆك 13، كه‌ركوك 16 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 17ی ئازاری 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و له شاخه‌كای ناوچه سنوورییه‌كان به‌فر بارین ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 16، سلێمانی 15، دهۆك 15، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:15:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت