وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە پاڵپشتییەکانی وڵاتەکەی بۆ سعودیە دەکاتەوە لەشەڕی یەمەن


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشـتیوانی وڵاتەکەی بۆ سعودیـیە لە شەڕی یەمەن ڕادەگەێنێت "سەرەڕای ناڕەزایی یاسادانەرانی ئەمەریکا".

ڕۆژی هەینی مایک پەمپـیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ئەو بۆچونەدا نیـیە کە ڕاگرتنی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ سعودیـیە ڕێگا ڕاستەکە بێت بۆ دانانی سنوورێک بۆ شەڕی یەمەن".

مایک پەمپـیۆ ئاماژەی بەوەداوە "واشنتن لەگەڵ پاراستنی مافەکانی مرۆڤە لە یەمەن، بەڵام پشتیوانی هەوڵەکانی سعودیـیە دەکات، تاوەکو ئەو وڵاتە نەبێتە بوکەڵەیەک بە دەستی ئێرانەوە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئەندامانی کۆنگرێسدا وتی "ئەگەر ژیانی هاوڵاتیانی عەرەب بەلاتانەوە گرنگە، ئەوا دەبێت ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئێران ببنەوە کە دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپـێنێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی 54 بەرامبەر 46 داوایان لە ترامپ کرد لە ماوەی 30 ڕۆژدا هێزەکانی ئەمەریکا لە کارە جەنگیـیەکانی یەمەن بکشێنێتەوە.


AM:08:45:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو