باغۆز.. سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە


وێستگەنیوز-

داعش لە شارۆچکەی باغۆز سێ هێرشی خۆکوژی ئەنجامدا و بەو هۆیەوەش شەش کەس کوژرا.

جیاکەر ئامەد، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بە ئاژانسی فورات نیوزی رایگەیاندوە "دوو کەس لە خۆکوژەکان ئەو خەڵکەی کردووەتە ئامانج کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان لە باغۆز بەجێهێشتووە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە شەش کەس لەوانەی کوشت کە دەیانویست ئەو شوێنە بەجێبهێڵن".


وتەبێژەکەی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە "دوو خۆکوژەکەی دیکە لە نزیک پێگەکانی شەڕڤانان خۆیان تەقاندەوە و بەو هۆیەوەش چەند کەسێک بەسووکی بریندار بوون".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لەسەرەتای مانگی شوباتەوە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی باغۆز دەستی پێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامە، هۆکاری درەنگ کەوتنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارەدێیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داعش دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی لەو شارە وەکو قەڵغانی مرۆیی بۆ نخی بەکاردێنێت.


AM:08:34:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو