فەرەنسا بۆ رێزگرتن لە قوربانییەکانی هێرشەکەی نیوزلەنەدا گڵۆپەکانی بورجی ئیڤڵی کوژاندەوە


وێستگەنیوز-

کاتژمێر ۱۲ی شەوی ڕابردو سەرجەم گڵۆپەکانی تاوەری ئیڤڵ بۆ هاوخەمی قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی نیوزلەندا کوژێندرانەوە.

دوێنێ هەینی دوایی کاردانەوە بەرفراوانەکانی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا، ئان ئیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس لەتویتێكدا لەتۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویتەر ڕایگەیاند "سەرەڕای گەیاندنی سەرەخۆشیی دانیشتوانی پاریس بەگەلی نیوزلاند بەگستی و بەتایبەت موسڵمانانی ئەو وڵاتە، ئیمە بۆ یادی قوربانیانی ئەو هێرشە تیرۆستییە، ئەمشەو گڵۆپەکانی ئیفڵ دەکوژێندرێنەوە".

کوژاندنەوەی ئەو گڵۆپانەش یەکەمیجار نییە ڕودەدات بەڵکو تا ئێستا چەندینجار لەکاتی ڕودانی کارەسات‌و هێرشی تیرۆریستی، بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیان‌و کەسوکارەکانیان، ماوەی چەند کاتژمێرێک گڵۆپەکانی تاوەری ئیفڵ کوژێنراونەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هەینی لەکاتی نوێژی بەیانیدا تیرۆرستێکی ڕاستڕەوی ڕەگەزپەرست هێرشیکردە سەر دو مزگەوتی شاری کریستچێرچ لەوڵاتی نیوزلەندا و بەهۆیەوە لەهێرشەکەدا ٤۹ کەس کوژران‌و ٤٠ کەسیش بریندار بون.

هـ ـ ب



AM:07:30:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو