ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییه‌ی خۆی كرده قه‌ڵغان بۆ كوڕه‌كانی
ئەدیب سامی و خانەوادەکەی
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه ته‌مه‌ن 52 ساڵه عیراقییه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد بۆ گێڕانی ئاهه‌نگی له‌دایكبونی كوڕه‌كه‌ی بچێته نیوزله‌ندا و له‌وێ فیشه‌كێك به‌ر بڕبڕه‌ی پشتی بكه‌وێت.
ئه‌دیب سامی، ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییه‌یه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی چونه نیوزله‌ندا و وه‌ك رۆژنامه‌ی gulfnews ی ئیماراتی كه به‌زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌دیب ره‌گه‌زنامه‌ی نیوزله‌ندیی هه‌یه و له ئیمارات له بواری راوێژكاریی ئه‌ندازیاریدا كار ده‌كات.
ئه‌دیب و هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌شیانكرد بۆ نیوزله‌ندا تا به‌شداری له ئاهه‌نگی له‌دایكبونی كوڕه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام له مزگه‌وته‌كه‌دا و له‌كاتی هێرش و ته‌قه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌دا خۆیدا به‌سه‌ر كوڕه‌كانیدا به‌ناوه‌كانی عه‌بدوڵا ته‌مه‌ن 29 ساڵ و عه‌لی ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
ئه‌دیب له هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا و له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی فیشه‌ك به‌ر بڕبڕه‌ی پشتی كه‌وتوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاندوه كه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له باشبونی ته‌ندروستیی ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییه دڵنیابونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوی بۆ كراوه و گولـله‌كه له پشتی ده‌رهێنراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماده‌ییشی ده‌ربڕیوه هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویست پێشكه‌شی ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییه بكات.
هیبه، كچی ئه‌و پیاوه عیراقییه ده‌ڵێت: "باوكم پاڵه‌وانێكی راسته‌قینه‌یه، له‌كاتی پاراستنی براكانم، فیشه‌ك به شوێنێكی نزیك بڕبڕه‌ی پشتی كه‌وت و براكانم هیچیان لێ نه‌هات.
رۆژی هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و 49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی (برینتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات.
PM:11:46:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 42404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت