لێكچونه‌كانی نێوان هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا و یاریی په‌پگی
یاریی پەپگی و هێرشەکەی نیوزلەندا
وێستگه نیوزـ
49 كوژراو و 48 بریندار، ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه بوو كه له نیوزله‌ندا و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی نوێژی هه‌ینی كرایه‌سه‌ر دوو مزگه‌ت.
هێرشبه‌ره‌كه كه گومان ده‌كرێت سه‌ربه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی نیوزله‌ندا بێت، له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یدا گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له هەژماری خۆیەوە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه و دواتر سه‌رجه‌م گرته‌كان كه ملیۆنان كه‌س بینیان، سڕدرانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی شرۆڤەکاران و چاودێران تێبینیان كردوه ئەوەیە کە شێوازی هێرشه‌كه زۆر له پلان و ستراتیژیه‌تی یاریی په‌پگی ده‌چێت كه دووباره ملیۆنان كه‌س له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان پێوه‌ی سه‌رقاڵن وه‌ك ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه:
1- وێنه‌گرتن و رۆیشتن به ڕاڕەوه خوێناوییه‌كاندا، تاوانباره‌كه ئه‌وه‌ی هاتوه‌ته به‌رده‌می كوشتویه‌تی و خوێنی رژاندوه، ئه‌مه‌ش له یاریی په‌پگیدا هه‌مان شته
2- شێوازی گۆڕینی چه‌كه‌كان
3- ته‌قه‌كردن له رێبواران له‌و ئۆتۆمبیله‌ی هێرشبه‌ره‌كه لێی ده‌خوڕی
4- دۆزینه‌وه‌ی ده‌به‌ی سور له سندوقی ئۆتۆمبیله‌كه‌دا كه له یاریی په‌پگیدا كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌كییه
ئەمڕۆ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و 49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی (برینتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات.
PM:11:11:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 10376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت