سه‌رۆك كۆماری عیراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا ده‌كات
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق هێرشی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندای ئیندانه‌كرد و دوپاتیكرده‌وه به‌گژاچونه‌وه‌ی ھزری ته‌كفیری و توندڕه‌وی پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و كۆششی نێوده‌وڵه‌تییه.
له به‌یاننامه‌یكه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: په‌لاماردانی نوێژخوێنان به‌و شێوه دڕندانه ده‌ست درێژیكردنه بۆ سه‌ر به‌هاكانی چاكه‌خوازی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان كۆمه‌ڵگەكاندا.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌گژاچونه‌وه‌ی ھزری ته‌كفیری و توندڕه‌وی پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و كۆششی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ له ناوبردنی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر.
ئەمڕۆ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی
نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و 49 هاوڵاتی موسڵمانی
نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و
په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی (برینتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی
كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا كۆچبه‌ران و
په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه،
"ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له
جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و
ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی
هات.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌و په‌ڕی توڕه‌ییه‌وه چاودێری هه‌واڵه‌كانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه پڕ تاوانكارییه‌مان كرد كه تیرۆریستان له كاتی نوێژی هه‌ینیدا كردیانه سه‌ر هاووڵاتیانی بێ تاوان له دوو مزگه‌وت له ناوچه‌ی كرایس چێرچ له نیوزله‌ندا.
به ئامانج گرتنی نوێژخوێنان به‌و شێوه دڕندانه‌یه ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر هه‌موو به‌هاكانی چاكه‌خوازی و پێكه‌وه ژیانی نێوان كۆمه‌ڵگەكان، ھاوکات دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه تیرۆر بۆته دیارده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و پێویستمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و كۆششی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ سنورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی و له ناوبردنی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی .
خوای گه‌وره له قوربانیانی بێ‌تاوان خۆش بێت و سه‌رخۆشی له كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
PM:10:14:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت