ئه‌ردۆغان: دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام گه‌یشتوه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام كه ته‌ماشای هه‌ڵكشانی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هانده‌درێت، هێڵی ده‌ستدرێژیی تاكه‌كه‌سیی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتوه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نیوزله‌ندا كه كرایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دورگه‌ی باشوی ئه‌و وڵاته و تیایدا ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئیدانه‌ی توندی ئه‌و هێرشه‌ی كرد و وتی: "هێرش بۆسه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له نیوزله‌ندا كۆبوونه‌وه، به نه‌فره‌ته‌وه ئیدانه‌ی ده‌كه‌م".
سه‌ركۆماری توركیا وتیشی: دیاره كه له‌مێژه پلان بۆ ئه‌و هێرشانه داندراوه بۆیه به كتوپڕی و بێپلان بۆدانان ئه‌نجام نه‌دراوه و وتی: "دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام كه ته‌ماشای هه‌ڵكشانی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هانده‌درێت، هێڵی ده‌ستدرێژیی تاكه‌كه‌سیی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتوه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی".
ئه‌ردۆغان داوای له ته‌واوy جیهان كرد به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوا كه به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وته مه‌ترسیداره‌ی كه بە وتەی نابراو، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، به خێرایی رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئه‌ردۆغان وتی: "ئه‌وه روون و ئاشكرایه ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی بكوژه‌كه ده‌كات و وڵاته‌كه‌مان و خودی خۆیشمی كردووه‌ته ئامانج، هاوشێوه‌ی شێرپه‌نجه به‌خێرایی ده‌ستیكردووه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرئاوا".
ئەمڕۆ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و 49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی (برینتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات.
PM:09:15:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت