رونكردنه‌وه‌یه‌ك له قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لاره‌وه
وێستگه نیوزـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌ناوبردنی ده‌یان سه‌گ له هه‌ندێك شوێنی قه‌زاكه دوای هۆشداریدانی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بووه له بڵاوبونه‌وه نه‌خۆشی، به‌نیازیشه رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر كه قسه‌ی نه‌شیاویان به لیژنه هابه‌شه‌كانی قامیقامیه‌ت وتوه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019 بڵاویكردوه‌ته‌وه، قایمقامه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاندوه:هاوڵاتیانی كه‌لار دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌ناوبردنی نزیكه‌ی 100 سه‌گ له هه‌ندێك شوێنی وه‌كو سه‌ربرینخانه و زانكۆی گه‌رمیان و هه‌ندێ شوێنی گشتی كه‌لار دوای هۆشداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و سكاڵای هاوڵاتیان.
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار راشیگه‌یاندوه: "لێره‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه ئاگارده‌كه‌ینه‌وه كه وشه‌و ناڕه‌واو دوور له ئه‌ته‌كێتی نووسین و هێرش كردنه‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان و قایمقامیه‌تی كه‌لار خزمه‌ت به كه‌س ناكات و باشتره مرۆڤ ڕه‌خنه‌و پێشنیار و داواكارییه‌كانی به قسه‌ی شیاو ئاراسته بكات بۆ ئه‌وه‌ی گوێی لێبگیرێت."
ده‌شڵێت: "هه‌ر لێره‌شه‌وه به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین رێشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچیان كردووه."
PM:08:48:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت