ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی باندێكی ده‌مامكداری راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی باندێكی راگه‌یاند كه دزییان له ماڵێك كردوه و زیاترله 8 ملیۆن دینار و 20 مسقاڵ ئاڵتونیان دزیووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه بانده‌كه شەوی 13/14ی ئازاری 2019، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك لە ناحیەی رزگاری و پێکهاتبون لە 4 کەسی دەمامکدار، ئه‌ندامانی بانده‌كه بەڕەگەز کوردن و دانیشتوی ناحیەی رزگارین.
راشیگه‌یاندوه كه لەو کاتەدا خاوەنی ماڵەکە بە ئاگا دێتەوە هەوڵی روبەروبونەوەیان دەدات بەڵام باندەکە لێی دێنە دەست و لێی دەدەن برینداری دەکەن ودواتریش دەست و چاوی خۆی خێزانەکەشی دەبەستنەوە.
بەوتەی خاوەن ماڵه‌کە دزەکان بڕی هەشت ملیۆن پێنج سەد هەزار دینار‌و 20 مسقاڵ ئالتونیان لە ماڵەکە بردووە، دوای روداوه‌كه‌ش دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی ئاسایشی رزگاری سەربە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری و خۆشبەختانە لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەلایەن هیزەکانی بنکەی ئاسایشی رزگاریەوە دوان له ئەندامانی باندەکە دەستگیر كران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه لەکاتی دەستگیرکردنیان تۆمه‌تباره‌كاندا دەستیشگیراوە بەسەر بریک لە ئاڵتون و پارەکەدا، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییشدا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستاش بە پێی ماددەی 442ی یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لەسەر بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی تایبەتمەندیی تۆمەتباران رەوانەی بنکەی پۆلیسی رزگاری کراون.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه لێکوڵینەوەو بەدوادا چون بۆ دەستگیر کردنی ئەندامانی دیکەی باندەکە بەردەوامه.
PM:08:19:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت