وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: هاوڵاتییه‌كی عیراقی له هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا برینداربووه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكرد كه له هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نیوزله‌ندا، هاوڵاتییه‌كی عیراقی برینداربووه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوی بۆ كراوه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه محه‌مه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی راسپاردوه په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاری برینداره عیراقییه‌كه‌وه بكات به‌ناوی ئه‌دیب سامی.
ئه‌دیب له هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا و له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی فیشه‌ك به‌ر بڕبڕه‌ی پشتی كه‌وتوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاندوه كه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له باشبونی ته‌ندروستیی ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییه دڵنیابونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوی بۆ كراوه و گولـله‌كه له پشتی ده‌رهێنراوه، ئاماده‌ییشی ده‌ربڕیوه هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویست پێشكه‌شی ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییه بكات.
ئەمڕۆ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
PM:08:04:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت