بارزانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق كۆبونه‌وه‌

‌بارزانی و فالح فەیاز

وێستگه‌ نیوزـ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق چاوی به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وت و هه‌ردوولا جه‌ختیان هه‌ماهه‌نگیی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە. 

ئه‌مڕۆ هەینی 15ی ئازاری 2019، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحەدین پێشوازی لە فالح فەییاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کرد.

بەپێی راگەیه‌دراوی کۆبونەوەکە، لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و شەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عیراق تاوتوێکرا".
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا "بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 و هەوڵەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرانە بەرباس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاوڵاتیان کرایەوە". 


PM:07:38:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو