به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا پاشه‌ڕۆ فڕێنه‌ده‌نه‌ ئاوی دوكانه‌وه‌.

ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ سه‌یرانگه‌ی دوكان پاشه‌ڕۆ و ده‌به‌ی ئاو نه‌كه‌نه‌ ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ پیسبونی ئاوه‌كه‌و گرفت بۆ پڕۆژه‌كانی ئاو دروستده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ئاشكراشیكردوه‌: ساڵانه‌ به‌هۆی پاشه‌ڕۆوه‌ ناچار ده‌بین چه‌ند جارێك وه‌رگری ئاوی دوكان سلێمانی پاك بكه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ش ده‌بێته‌ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له‌وه‌رزی گه‌رمادا.


PM:06:13:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو