حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه كرایه‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا و داواش ده‌كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به سزای خۆیان بگه‌ن.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نیوزله‌ندا كرایه‌سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون.
وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تی نیوزله‌ندا ده‌كات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند:هیوادارین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزای دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه كاره‌ساتی ئاوا دوباره نه‌بنه‌وه.
ئەمڕۆ له نوێژی به‌یانیدا، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی هێرشیكرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌ی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكراوه.
PM:05:24:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت