نه‌وه‌ی نوێ داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له گیانله‌ده‌ستدانی سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عیراق بكرێت
وێستگه نیوزـ
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عیراق هاوخه‌میی خۆی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی ده‌ستی نه‌زاهه‌ی عیراق له پارێزگای دهۆك راگه‌یاند و داواش ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و روداوە بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، بڵاویكردوه‌ته‌وه، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عیراق نیگه‌رانی و هاوخه‌میی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی دادوه‌ر عزەت تۆفیق، سەرۆکی دەستەی نەزاھەی عیراق بە رووداوی ئۆتۆمۆبێل لە پارێزگای دھۆك ده‌ربڕیووه.
فراكسیۆنه‌كه رایگه‌یاندوه: "ئێمە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق داواکارین لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو رووداوە بکرێت و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت. "
شەوی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 14/15ی ئازاری 2019، عیزەت تۆفیق جەعفەر، سەرۆكی دەستەی نه‌زاهه‌ی عیراق لەشاری لەدهۆك بەڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.
سه‌رله‌بەیانیی ئەمڕۆش دەستەی نه‌زاهه‌ی عیراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "سەرۆکی دەستەکە دوای ئەوەی لە شاری دهۆک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
عیزەت تۆفیق جەعفەر ساڵی 1970 لەشاری موسڵ لەخێزانێکی کورد لەدایک بوە و بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆس و دیبۆمی باڵای لە یاسادا هەبوە و ماوەی 26 ساڵ خزمەتی لە چەند بەشێکی گرنگی دادگاکانی عێراق کردوە.
لە ساڵی 2008ەوە ئه‌و دادوه‌ره بۆ ماوەی چەند ساڵێک داواکاری گشتیی دهۆک بوە و دوا پۆستیشی لە ڕۆژی 5ی تەمموزی2018 وەرگرتوە کە پۆسی سەرۆکی دەسته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق بوو
PM:04:22:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت