نوێنەری ئەمریکا لە سوریا: هیچ کاتێکمان دیاری نەکردوە بۆ کشانەوەی سوپاکەمان لە سوریا


وێستگەنیوز-

جێمس جیفری ڕایدەگەێنێت "چاوەڕی دەکەن 15 تا 20 هه‌زار چه‌كدار و لایه‌نگری داعش له‌ عێراق و سووریا مابنه‌وه‌".

جیمس جیفری نێردەی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی داعش له‌ عێراق و سووریا، ڕایگەیاند "زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش و لایه‌نگرانیان وه‌ك شانه‌ی نووستوو ماونه‌ته‌وه‌".

وته‌كانی جیفری له‌ كاتێكدایه‌ به‌ هه‌زاران چه‌كداری داعش له‌ سووریا خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كردووه‌.

هاوكات شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌سه‌ده‌ و داعش له‌ باغۆزی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ سنووری پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامه‌.

هــ. ب




PM:03:25:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت