ڤیدیۆ.. شێروان شێروان باسی دەستگیرکردنەکەی دەکات


وێستگەنیوز-
یەکێک لەو ڕۆژنامەنوسانەی کە لەلایەن کەیسی شیلادزێ دەستگیرکرابو باسی دەستگیرکردنەکەی دەکات.

شێروان ئەمین شێروانی، رۆژنامەنووس، لەنووسینێك وردەكاری مانەوەی لەزیندان ئاشكراكردوە و ڕایگەیاندوە "دوای 42 ڕوژ لەدەست دەزگا ئەمنییەكانی پارتی و لە نێوان چوار دیواری زیندانەكان، باجێكی سوك نەبوو، بەڵام چاوەڕوانیش بوو، لە نێوانیشیاندا 9 روژ مانەوەم لە زیندانی تاكەكەسی ئازارێكی دەروونی گران بوو".

شێروان شێروان ئاماژەی بەوەداوە "باجی یاخی بوونمان بوو، باجی داوای مافی بنەرەتی، خودایی بوو، تومەتەكان هیچ بنەمایەكی یاساییان نەبوو، ئاسایشی نەتەوەییش بە دەزگای ئاسایشی حیزبی هەم بەراوورد ناكرێ هەم پێناسەش ناكرێت".

ئەو رۆژنامەنووسە، كە لەسەر خۆپیشاندانەكانی شیلادزێ‌ لەدژی سوپای توركیا دەستگیركرابوو، ئەوەشی وتوە "پێویستیم بە كاتە تا وشە بەوشە، لە پوست تا كومەنتی هاورێكان و لایەنەكان ون اوەندەكان هەلوەستە لە سەر بكەم.. كە ڕولی پارێزەرە خۆبەخشەكانمان، رێكخراو و سازییە نێودەوڵەتی و ناوخویەكان، هەوڵ و كامپاینی هاورێكانمان، هەموویان جێگەی بایەخ و سوپاس گوزارین".

شێروان شێروانی وتوشیەتی "دەدات ئەو متمانەیە وەك ئەمانەتێكی ئەخلاقی و نشتیمانی بیپارێزێت‌و دەڵێت: "من نە سازشم كردووە و نەش سارد دەبمەوە لەو تەرزی خەباتەی بڕوام پێ هەیە، نە دژی هیچ لایەنێكم و نە كویلەی هیچی تر، تەنیا وەزیفەی خۆم ئەدا دەكەم لە چوارچێوەی كاری روژنامەوانی وڕەنگە تموحی سیاسیشمان هەبێ، ئەوە پەیوەندی بە داهاتوو، ودونیابینینی خۆمەوە هەیە".

بۆ بینینی تەواوی وتەکانی لێرە سەیری بکە...
هــ. ب


PM:02:51:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو