12 كاتژمێر دوای چاندنه‌وه‌ی قژی گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه‌نیوز ـ
پیاوێكی بازرگانی خەڵکی هیندستان گیانی له‌ده‌ستدا دوای 12 كاتژمێر له نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی قژی.
بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی هندستان پیاوێک بەناوی (شراوان خومار) و ته‌مه‌ن 43 ساڵ گه‌ێندراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌هۆی كێشه له هه‌ناسه‌دانی، له كاتێكدا له نۆرینگه‌یه‌كی تایبه‌ت له ژێرنه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی قژدا بووه.
راپۆرتی پۆلیس ئاماژەیان بەوە کردوە "هه‌ر ئه‌و رۆژه پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه پزیشكه‌كان نه‌یاتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن به‌هۆی هه‌ستیاری بۆ چاره‌سه‌ره‌كان".
ئه‌و پیاوه كه خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی لۆجیستی بووه، بری 7158 دۆلاری داوه به نۆرینگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌رچاندنه‌وه‌ی قژیدا له ناوچه‌ی شیشۆكۆلكی له مۆمبای.
ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری روواندنه‌وه‌ی قژی بۆ پیاوه‌كه كردووه وتویەتی "ئه‌و پیاوه داوای كرد له یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری 9 هه‌زار موی بۆ بچێنرێت"، تا ئێستا نازانرێت ئه‌و دكتۆره به‌و داوایەی رازی بوە یان نا، به‌ڵام له هه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریكی چاندنه‌وه‌ی قژدا نابێ له 3000 موو زیاتر بچێنرێت.
رۆژنامه‌ی "تایمزی هیندی" ئه‌وه‌ی خستۆته روو پزیشكه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه "له یه‌كه‌م نه‌شته‌رگری چاندنه‌وه‌ی قژیدا 3700 مووی بۆ رواندۆته‌وه".
سه‌رچاوەکا‌نی ناوخۆ هیندستان ئاشکرایان کردووە "خێزانی ئه‌و پیاوه بازرگانه ئاگادراری ئه‌و نه‌بوون كه چوه نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی قژی بكات، پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه كه ئایا هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و پیاوه كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی بووه یان هۆكاری تر بووه".
پزیشكانی جوانكاری هیندستان باسیان لەوەکردوە "كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان (كه به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی قژ ده‌كه‌ن توشی ده‌بن)، به‌ڵام ئه‌و پیاوه پێویستبووه لانی كه‌م بۆ ماوه24 سه‌عات چاودێری بكرێت دوای ئه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری ته‌واو بووه".
هــ. ع
PM:02:26:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت