وردەکاری ژیانی ئەو تاوانبارەی مزگەوتێکی کرد بە قەسابخانە
برێنتونت تارانت - ئەنجامدەری تاوانەکە
وێستگەنیوز-
ئەو کەسەی کە هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و دەیان
نوێژخوێنی کوشت و بریندار کرد دەڵێت "من دژی داگیرکاری مسوڵمانەکانم لە
ئەوروپا".
برێنتونت تارانت ناوی ئەو کەسیە کە ئەمڕۆ لە
تۆمارێکی ڕاستەوخۆی فەیسبوکی خۆیدا هێرشی کردە سەر مزگەوتێک و ٤٩ مسوڵمانی کوشت و
٤٠ی دیکەشی بریندار کرد، ئەویش بەپێی دواهەنین ئامارەکانی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە.
برێنتونت تارانت ته‌مه‌نی 28 ساڵه و لە باوانییەوە
ئوستوراڵین بەرەگەز بەریتانین، ئەم وردەکارییەی ژیانیشی خۆی لە یادەورینامەیەکی ٩٤
لاپەڕەیی نوسیویەتی کە ئەمڕۆ لە ئۆتۆمبێلەکیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا
گیراوە و ڕۆژنامەی زەسەن تامز بەشێکی بڵاکردووەتەوە.
برێنتونت تارانت یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له رێگای
ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ره‌وه دژایه‌تی بۆ کۆچی مسوڵمانان و کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی ده‌ربریوه، بە "داگیركاری موسوڵمانه‌كان بۆ خاكی ئه‌وروپا" ناوی بردوە.
به‌گوێره‌ی( رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی)، تارانت
باوه‌ری بە جیاكاری ره‌گه‌زی هه‌بوە و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به
"ناسنامه‌ی سپی پیِستانی نوێ" ناوبردوە و چەندین جار لە ئەژمارەکانیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرسامی خۆی بۆ دەربڕیوە.
تارانت خۆی نوسویه‌تی"من كه‌سێكی ئاسایی سپی پێستم
و له خێزانێكی ئاستی مامناوه‌ندی ئوسترالیم له بنچه‌شه‌وه ئیگلیزی سكۆتله‌ندی
ئیرله‌ندیم. تەمەنی منداڵیم ئاسیای و بێ كێشه‌بووه گرینگی زۆر به خوێندن ناده‌م و گرنگیش به خوێندنی زانكۆ
ناده‌م".
تاران نوسویەتی "من وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی له خه‌می ئاینده‌ی
گه‌له‌كه‌مدام".
له تویتێکی دیکەشدا لە تویته‌ر نوسیەتی "دڵنیام ئه‌و كاره‌كه‌ی من ده‌یكه‌م شۆک و كاردانه‌وه‌یەکی زۆر ده‌بێت له چه‌ندساڵی داهاتوودا، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر وتاری سیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی بارودۆخێك له‌ترس دەبێت و ئەو گۆرانكاریانەش پێویستن".
ژماره‌یه‌ك تویتی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له دژی
موسوڵمانان و یاده‌كانیان كردووه و باسی "كۆمه‌ڵكوژی سپیه‌كان" و
ژماره‌یەك له هێرشه تیرۆریسته‌كانی كردووه.
به‌گۆێره‌ی رۆینه‌رز "تارانت كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له
ته‌قه‌كردنه راگه‌یاندووه و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆش تاوانەکەی تۆمارکردوە كه ئەو کاتانەشی تۆمارکردوە ئه‌و ده‌چێت بۆ نیوزلاند بۆ پلاندانان و راهێنان
لەسەر هێرشكردن".
هەر ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند "کۆمپانیای فەیسبوک و تویتەر هەردوو ئەکاونەتەکەی ئەویان سڕیوەتەوە و داواش دەکەن سەرجەم وێنە و ڤدیۆاکنی بسڕدرێتەوە بەتایبەت ڤیدیۆکانی کاتی تاوانەکەی".
تاوانبارەکە باسی له‌وه‌شكردووه "ئه‌و ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێك نیه،
به‌ڵام خۆبه‌خشه له ژماره‌یك له رێكخراوی
نه‌تەوه‌یی و كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خۆی ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتی
كردوه و فه‌رمانی به‌كه‌س نه‌كردووه هێرش بكات".
ئه‌مڕۆ له نوێژی به‌یانیدا، چه‌كدارێكی توندڕه‌وی
نیوزله‌ندی هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و49 هاووڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی
كوشت و 48ی دیكه‌ی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی
راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك بڵاوكراوه.
PM:12:49:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 42896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت