ژمارەی نوێژخوێنە کوژراوەکانی نیوزلەندا گەیشتە ٤٩ کەس و پۆلیس سەرجەم مزگەوتەکانی داخست
وێستگەنیوز- هۆرڤان رەفعەت
پۆلیسی نیوزلەندا بەرزوبونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی
ڕاگەیاند کە بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر دوو مزگەوتەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی پۆلیسی
نیوزله‌ندا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەربارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ ئەنجامدا و ڕایگەیاند "بڕیارمان داوە بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی وڵاته‌کە دابخرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی له نوێژی به‌یانی ئه‌مڕۆدا،
په‌لاماری دوو مزگه‌وتی شاری كرایست چیرچ درا و به هۆیه‌وه 49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێن گوله‌باران كران و 40 کەسی دیكه‌ش برینداركران".
سەرۆکایەتی پۆلیسی نیوزلەندا ئاماژەی بەوەدا "له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانرێت
لێدوان له باره‌ی پاڵنه‌ری په‌لامارده‌ره‌كان و هۆكاری ده‌ستدرێژییه‌كه‌یان
بدرێت، به‌ڵام داوامان له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان كردووه، به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌رگایان
دابخه‌ن و موسڵمانه‌كان له مزگه‌وته‌كان دووربخەنه‌وه، بۆ ئەوەی هیچ روداوێکی نەخوازراو ڕونەدات و هەروەها نزیکەی هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانمان لە شوێنی ڕوداوەکە دەستگیر کردوە".
پۆلیسی نیوزلەندا ئەوەشی وتوە "چوار كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردن
له كوشتاری موسڵمانه‌كانی نیوزله‌ندا ده‌ستگیركردووە بەڵام هێرشەکە خەڵکی دیکەشی لەپشتەوە بوە و هەروەها هەر کەس پەیوەندی بەو هێرشەوە هەبوبێت دەستگیر دەکرێت".
پۆلیس راشیگه‌یاندووه "به‌یاننامه‌یه‌كی 87 لاپه‌ڕه‌ییان دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێش په‌لاماره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا رق و توڕه‌یی دژی كۆچ و ئیسلام و موسڵمانان تێدایه".
ئه‌وەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ له نوێژی به‌یانیدا، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و49 هاووڵاتی
موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌ی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی
به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك بڵاوكراوه.
PM:12:14:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت