فەلەستین دو موشەکی گرتە ئیسرائیل و ئەوانیش ١٠٠ موشەکیان ئاڕاستەکردەوە
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەێنێت "وەڵامێکی توندی
بۆردومانێکی فەلستینییەکان داوەتەوە".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای
ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندوە "فڕۆکەکانی ئیسرائیل
دەیان ناوچە و باڵيخانەی بزوتنەوەى حەماس و چەند گروپێکی تریان لە ناو کەرتی غەززەدا بۆردومان کردووە".
ئەفیخای ئادرعی ئاماژەی بەوەداوە "فەڵەستینییەکان ٢
موشەکیان ئاڕاستە کردوین ئیمەش بۆ هەر موشەکێکیان ٥٠ موشەکمان ئاڕاستە
کردونەتەوە و سوپای وڵاتەکەمان ١٠٠ موشەکیان ئاڕاستەکردونەتەوە".
چەند سەرچاوەیەک لە کەتی غەززەوە ە ئاژانسی ئەنادۆڵۆیان
راگەیاندوە "لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا دەیان کەس برینداربوون".
لەبەرامبەریشدا
بزوتنەوەى حەماس وبزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی ڕەتیانکردەوە هیچ
موشەکێکیان ئاراستەى ئیسرائیل کردبێت
هــ. ب
AM:11:34:15/03/2019
ئهم بابهته 1584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت