كۆنگره‌ی برۆكسل.. حه‌وت ملیار دۆلار بۆ هاوكاری ئاواره‌كانی سوریا ته‌رخانكرا
وێستگه‌نیوز-
وڵاتانی به‌شدار له كۆنگره‌ی به‌خشه‌ران له برۆكسل توانیان بری
7 ملیار دۆلار كۆبكه‌نه‌وه بۆ هاوكاری كردنی ئاوه‌ره‌كانی سوریا.
رۆژی پێنج شه‌ممه 14ی ئازاری ، 2019خریستۆس ستیلیاندیس،
كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هاوكاری مرۆیی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان رایگه‌یاند
"كۆی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی به‌خشه‌ر بۆ ئاوارەکانی
سوریا گه‌شته 7 ملیار دۆلار".
ستیلیاندیس ئه‌وه‌شی خسته روو "سێ یه‌كی ئه‌و پاره‌یه
له‌لایه‌ن وڵاتنانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه دابینكراوه و ئه‌و پاره‌یه ته‌خرنكراوه
بۆ رزگاركردنی ژیانی خه‌ڵكی سوریا و هاوكاریكردنی ئه‌و سوریانه‌ی ئاواره‌ی وڵاتانی
دراوسێ بوون".
به‌خشینی ئه‌و بره پاره‌یه پێشبینینه‌كراو بوو كه له‌لایه‌ن
وڵاتانی به‌شدار له كۆنگره‌ی برۆكسل دابینكرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكخه‌رانی كۆنگره
چاوه‌روانی 6 ملیار دۆلار بوون، لەکاتێکدا بەپێی وتەی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا نپاره‌ی
پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی سوریا و ئاواره‌كان بۆ ئه‌مساڵ 8 ملیار
دۆلارە".
له ناو وڵاتانی به‌شدابووی كۆنگره‌كه ئه‌ڵمانیا زۆرترین
پاره‌ی به‌خشی كه 1.44 ملیار یۆرۆ بووه، دوا ئه‌ویش به‌ریتانیا و ئه‌مریكا زۆرترین
هاوكاریان به‌خشی به كۆنگره‌ی برۆكسل بۆ هاوكاری كردنی خه‌ڵكس سوریا.
رۆژی پێنجشه‌مه كۆتای هات به سێیه‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی
وڵاتانی به‌خشه‌ری سوریا كه له ژێرناوی "پشتیوانی داهاتووی سوریا و ناوچه‌كه"،
له كۆنگره‌كه‌دا 85 وڵات و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربوون، له كاتێكدا نوێنه‌رانی
حكومه‌تی سوریا به‌شدری كۆنگره‌كه نه‌بوون
هــ. ب
AM:11:22:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت