رانیه‌.. تەرمی مێردمنداڵێک بە خنكاوی برایە نەخۆشخانە


وێستگه‌نیوز-

پۆلیسی راپه‌ڕین رایدەگەێنێت "مێردمنداڵێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا ‌كه‌ به‌په‌ت خنکاوە".

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یانراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند "شەوی ڕابردو پێنج‌شه‌ممه‌ كاتژمێر 11:00 ته‌رمی مێردمنداڵێک به‌ناوی ( ڕ،و،ێ‌ ) ته‌مه‌ن 15 ساڵ و خوێندكاری قۆناغی بنەڕەتی و ڕه‌گه‌زی نێر، دانیشتوی گوندی بۆسکێنی سەر بە شارۆچکەی ڕانیه‌یە گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌".

پۆلیسی راپه‌رین ئه‌وه‌شی خسته‌روو "ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ ماڵی مامی بووە له‌ گه‌ڕه‌كی ( ڕه‌شه‌مێرگ )ی ڕانیە به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ به‌ وته‌ی مامی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه".

پۆلیس وتوشیەتی "پاش توێكاری بۆ تەرمەکەی ئاسه‌واری برینت پەت به‌ ملیه‌وه‌ هه‌بووه‌ و له‌ ئێستاشدا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ نادیاره‌، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی و ته‌ندروستی، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كراوەتەوە و هەروەها بۆ لێكۆڵینه‌وه لەسەر هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکەش پۆلیسی راپه‌رین مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وەی‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردوەتەوە".

هــ. ب

.

 


AM:10:52:15/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت